سەرۆکی كۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا خوازیاری واژووی دەستبەجێی ڕێککەوتنی كانزایی لەگەڵ ئۆکراین بوو

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی كۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا خوازیاری واژووی دەستبەجێی ڕێککەوتنی كانزایی لەگەڵ ئۆکراین بوو

مایکل مەک كال، سەرۆکی كۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، شەممە ١١ی ڕەشەمە لە بەیاننامەیەکدا، پشتیوانی لە پێویستی گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ئۆکراین کرد و ڕایگەیاند، پێویستە ووڵاتەکە لە هەر هەڕەشەیەکی نوێی ڕووسیا بپارێزرێت.

ناوبراو لە درێژەدا داوای لە ڤلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین کرد کە بەبێ دواکەوتن واژوو لەسەر ڕێككەوتنی سەرچاوە کانزاییەکان لەگەڵ ئەمریکا بکات.

مەک كال ڕێککەوتنەکەی بە بناغەیەک بۆ پتەوکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان واشینتۆن و کیێف وەسفکرد و بە هۆکارێکی سەرەکی لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو ووڵات ناوی برد.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە