سەرۆکی لابراوی کۆریای باشوور خۆی لە دووەمین دانیشتنی لێپرسینەوە دەدزێتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی لابراوی کۆریای باشوور خۆی لە دووەمین دانیشتنی لێپرسینەوە دەدزێتەوە
سەرۆکی دەست بەسەرکراو و لەکارلادراوی کۆریای باشوور یوون سووک یۆل سەرپێچی لە فەرمانی لێکۆڵەران کرد بۆ ئامادەبوون بۆ دووەم ڕۆژی لێپرسینەوە سەبارەت بە سەپاندنی یاسای سەربازی لەو ووڵاتە.
پارێزەرەکەی ووتی: سەرۆک یوون باش نییە و دوێنێ بە تەواوی هەڵوێستی خۆی ڕوونکردەوە؛ "بۆیە هیچ شتێک نەماوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت."
یۆل لە یەکەم دانیشتنی لێپرسینەوەدا قسەی نەکرد.
ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە