سەرۆکی نووسینگە پێشوازی لە کونسووڵی گشتی تورکیا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی نووسینگە پێشوازی لە کونسووڵی گشتی تورکیا کرد
پاشنیوەڕۆی یەکشەممە 2025/5/25 نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچوو، کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، چەندین تەوەری جیاجیای تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوانیان تاوتوێ کران و بیروڕاش سەبارەت بە چۆنیەتی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، ئاڵوگۆڕ کرا.
هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتی ناوچەکە و پەرەسەندنەکانی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، هەردوولا لەسەر هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و قەیرانە ئەمنییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانووستاندنەوە هاوڕا بوون، لەمبارەیەوە، گرینگی پێگەی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کاریگەری لە ئاراستەکردنی پێشهاتەکان دا، دووپات کرایەوە.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە