سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە سەر پرسی پارێزگاری نوێی کەرکووک چەندین زانیاری دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە سەر پرسی پارێزگاری نوێی کەرکووک چەندین زانیاری دەخاتە ڕوو
سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە رایگەیاند، پرسی هەرێمەکان لە دەستووردا گرەنتی کراوە ، بەڵام ئێمە دژی هەرێمێکین کە لەسەر بناغەی هۆز و بنەماڵە درووست بکرێت، سەرجەم حزبە براوەکانی کەرکووک تێڕوانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە و پێشبینی دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوو پارێزگاری کەرکووک دیاری بکرێت.
خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە دیداری رافیدەین رایگەیاند، لە کارنامەی سیاسی دا، هەموو کاتێک یەکپارچەیی عێراقیان دووپات کردوەتەوە، چوونکە یەکپارچەیی عێراق هێڵی سوورە و سازشی لەسەر ناکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەڵام پرسی هەرێمەکان مافێکە و لە دەستووردا ئاماژەی پێکراوە، لێدوان و راگەیاندنی هەرێمی سوننەکان لە وادەیەکی هەڵەدا بڵاوکرایەوە، هاوپەیمانی سیادەش دژی پێکهێنانی هەرێمێکە کە کە لەسەر بناغەی هۆز و بنەماڵە بێت، چوونکە مەترسی لەسەر یەکپارچەیی عێراق درووست دەکات.
خەمیس خەنجەر باسی لەوەش کرد، لەم قۆناغەدا پشتیوانی لە نامەرکەزی ئیداری دەکەن، ئەویش بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008، ئەو یاسایەش هەمو پێویستییەکە بۆ رۆڵ بینین لە گەشەپێدان و بۆنیادنانی پارێزگاکان و ئیدارەدانی خودی.
ئەم بابەتە 11525 جار خوێندراوەتەوە