سەرۆکی هەرێمى كوردستان پێشوازی له‌ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق كرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی هەرێمى كوردستان پێشوازی له‌ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق كرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌یان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرینگی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات و دوورخستنه‌وه‌ى له‌ ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوڕا بوون لەسەر گرینگى و پێویستی بەردەوامی هه‌وڵه‌كان و هەماهەنگی نێوان هه‌ردوولا بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە