سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە تێرۆریستییەکەی سەر دۆناڵد ترامپ کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە تێرۆریستییەکەی سەر دۆناڵد ترامپ کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 14-7-2024) رایگەیاند، "زۆر دڵگرانم بە هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. بەکارهێنانی تووندوتیژی لە یەکلاکردنەوەی ململانێیە سیاسییەکاندا، سەرکۆنە دەکەم. پێویستە شوێنی تووندوتیژی لە سیاسەتی ئەمڕۆدا نەبێتەوە. دڵم لای سەرۆک ترامپ، خێزانەکەی و هەموو قوربانیانی ئەم هێرشەیە."


ئەم بابەتە 20205 جار خوێندراوەتەوە