سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق كۆبووه‌وه
هه‌ر له به‌غدا ئێواره‌ى دووشه‌ممه 2025/1/13، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، کۆبووەوە.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرینگی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ووڵات، هه‌روه‌ها پێویستی کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد بۆ پاراستنی عێراق لە کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌كه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە، جەختیشیان لەسەر گرینگی یەکڕیزی نیشتمانی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە