سەرۆکی پارتی دیمۆکرات مەسیحی ئاڵمانیا : داوای کۆنترۆڵکردنی تووندتری سنوورەکانی ئەورووپا دەکات 

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی پارتی دیمۆکرات مەسیحی ئاڵمانیا : داوای کۆنترۆڵکردنی تووندتری سنوورەکانی ئەورووپا دەکات 

سەرۆکی پارتی دیموکرات مەسیحی ئاڵمانیا؛ داوای کۆنترۆڵکردنی تووندتری سنوورەکانی ئەورووپا بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی لایەنگران و هاوکارانی بەشار ئەسەد دەكات

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، فریدریش مێرتس، سیاسەتمەدارێکی دیار و سەرۆکی پارتی دیموکرات مەسیحی ئاڵمانیا ، خوازیاری کۆنترۆڵکردنی تووندتر لە سنوورەکانی ئەورووپا بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی لایەنگرانی ئەسەد دەكات.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ڕاینیش پۆست"ی ئاڵمانی، هۆشداری دا کە پێویستە ئەورووپا ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی هاوکارانی ڕژێمی ئەسەد بکات و سنوورە دەرەکییەکانی بە شێوەیەکی ووردتر کۆنتڕۆڵ بکات.

هەروەها بەشێک له لایەنه ئاڵمانییەکان دەستیان کردووه به تاوتوێکردنی ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی سووریا، هاوکات یەکیتی ئەورووپا دەڵێت ئەم جۆره گفتوگۆیه له دۆخێکدا که تەنیا چەند ڕۆژێک بەسەر ڕووخانی دیکتاتۆری بەشار ئەسەددا تێپەڕیوه زوویە.
 


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە