سەرۆکی چین داوای لە هەموو ووڵاتانی جیهان کرد مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە زیاتر نەکەن
پەیامی کورد ... سەرۆکی چین داوای لە هەموو ووڵاتانی جیهان کرد مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە زیاتر نەکەن
شی جین پینگ سەرۆکی چین داوای لە هەموو ووڵاتانی جیهان کرد مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە زیاتر نەکەن، بەڵکوو زەمینە بۆ هاوکاریکردن خۆش بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، شی جین پینگ لە میانەی ووتارێکدا بە بۆنەی ٧٠ ساڵەی ڕاگەیاندنی پێنج بنەمای پێکەوەژیانی ئاشتیانە ووتی : لە سەردەمی جیهانگیری ئابووریدا نابێت بۆشایی هەڵکەنین، بەڵکوو پرد درووست بکەین، نابێت زیاد بکەین مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە، بەڵکوو ڕێگەی بۆ هاوکاری خۆش کرد”.
شی جین پینگ ئاماژەی بەوەدا کە چین پشتگیری لە جیهانگیری ئابووری گشتگیر دەکات، پەرە بە درووستکردنی پڕۆژەی "یەک پشتێن، یەک ڕێگا" دەدات و پلانی گەشەپێدانی جیهانی جێبەجێ دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لێی ئەوەیە کە خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا بەشداربن لە سوودەکانی گەشەپێدان.
پێنج بنەمای پێکەوەژیانی ئاشتیانە پەیوەستن بە ڕێککەوتنی هێندووستان و چین لە ساڵی ١٩٥٤ی تبت. بەپێی فۆرموولەی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی چین، جیاو ئێنلای، ئەم پرەنسیپانە بریتین لە ڕێزگرتنی یەکتر بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاک، دەستدرێژی نەکردن لە یەکتر، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر، یەکسانی، قازانجی یەکتر و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
ئەم بابەتە 26786 جار خوێندراوەتەوە