سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ هەر ئەگەرێک ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ هەر ئەگەرێک ڕاگەیاند
ڤلادێمیر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا رایگەیاند، مافی ئەوەیان هەیە هێرش بكەنە سەر ئەو ووڵاتانە کە چەکەکانیان لەلایەن ئۆكراین وە بەکاردێت بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا، هەروەها دەشڵێت، "ئامادەین بۆ هەمو ئەگەرێك و جەنگی ئۆكراین بەرەو ململانێیەكی جیهانی دەچێت".
ڤلادێمیر پووتین، پێنجشممە لە میانەی ووتارێكدا بۆ خەڵكی ڕووسیا ڕایگەیاند، "ئێمە بە مافی خۆمان دەزانین، چەکەکانمان لە دژی دامەزراوە سەربازییەکانی ئەو ووڵاتانە بەکاربهێنین کە ڕێگە بە بەکارهێنانی چەکەکانیان دەدەن لە دژی دامەزراوەکانمان".
ئاماژەی بەوەش كرد، ووڵاتەکەی "ئامادەیە بۆ هەموو ئەگەرەكان" لە ململانێ و شەڕەکانیاندا لەگەڵ ئۆکراین و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ئەو ووڵاتە، جەنگی ئۆكراینن بەرەو ململانێیەكی جیهانی دەچێت، ئەمریكا و بەریتانیا ڕێگەیان بە ئۆكراین داوە بە چەكەكانیان هێرش بكاتە سەر ڕووسیا.
ڤلادێمیر پووتین باسی لەوەش كرد، "ئێمه هەمیشه ئامادەبووین، ئێستاش ئامادەین بۆ چارەسەكردنی كێشەكان بە ڕێگەی ئاشتی، هەروەها ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێك".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕووسیا ووڵامی بەکارهێنانی مووشەکی ئەمریکی و بەریتانی لەلایەن ئۆکراین وە دایەوە و بەجۆرێکی نوێی موشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی مەودای مامناوەند، هێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکی سەربازی لە ئۆکراین.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە