سەرۆکی ڕووسیا : ڕۆژئاوا دۆخەکە بەرەو هەڵکشان دەبات

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ڕووسیا : ڕۆژئاوا دۆخەکە بەرەو هەڵکشان دەبات

ڤلادێمیر پووتین لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ئاسۆی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فیدراسیۆنی ڕووسیا و ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەگەر خواستێک هەبێت، هەموو شتێک دەتواندرێت بکرێت، ئەم خواستە هەمیشە لە ووڵاتەکەماندا هەبووە.

پووتین ئاماژەی بەوەش کرد : ڕووسیا ئامادەیە پەیوەندییەکان دابمەزرێنێت، بەڵام بە زیانی بەرژەوەندییەکانی نییە.

پووتین باسی لەوەشکرد، ڕۆژئاوا دۆخەکە پەرەپێدەدات و فیدراسیۆنی ڕووسیا هەمیشە ووڵامی هەر تەحەددایەک دەداتەوە.

پۆوتین سەبارەت بەوەی ئایا جەنگی جیهانی سێیەم بەردەوامە یان نا، ووتی : مەترسییەکان زیاتر دەبن، بەڵام پێویست ناکات کەس بترسێنن.


ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە