"سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەم بابەتە گرینگانە لە بەغدا تاوتوو دەکات"
پەیامی کورد ... "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەم بابەتە گرینگانە لە بەغدا تاوتوو دەکات"
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا ، بڕیارە له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شداری بکات، لەو بارەیەوە په‌رله‌مانتارێكی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاری لەبارەی ئەو بابەتە گرینگانە ده‌خاته‌ڕوو کە سەرۆکی ھەرێم لە بەغدا تاوتووی دەکات.
د.ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه بڕیاره ئه‌نجام بدرێت".
ھاوکات، سه‌گڤان سندی په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌ند پرسێك باس ده‌كرێت له‌وانه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه پارتی پێی وایه ئه‌م پرسه ده‌بێت كۆده‌نگی نێوماڵی سوونه‌ی له‌سه‌ر بێت و پارتی فه‌رزكردن له‌و باره‌وه قبووڵ ناكات له‌گه‌ڵ كۆده‌نگی و زۆرینه‌ی سوونه‌كانه، هه‌روه‌ها پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و بابه‌تی هه‌ژماری من و ته‌وتینیش باس ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بابه‌تی به ئامانج گرتنی کێڵگەی کۆرمۆر.
لای خۆشیەوە، د.ڤیان سه‌بری، له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن له كوردستان چۆن ده‌بێت راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن له كوردستان ناكرێت، ده‌بێت داواكاری پارتی له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئەم بابەتە 62449 جار خوێندراوەتەوە