سەرۆکی ھەرێمی کوردستان به‌شدارى له‌ یادى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئاڵمانیای كرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان به‌شدارى له‌ یادى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئاڵمانیای كرد

ئێوارەی سێشەممە ٢٠٢٤/١٠/٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی یەکگرتنەوەی ھەردوو ئاڵمانیادا کرد کە لەلایەن کونسووڵخانەی گشتی ئاڵمانیاوە لە ھۆتێل دیڤان لە ھەولێر، بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبیی ھەرێمی کوردستان، دیپلۆماتکاران و میوانان ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی ئەو یادە، سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھاوکاری و پشتگیری ئاڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە کونسووڵی گشتی ئاڵمانیا خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ بەشداری نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمەکەدا نیشان دا و جەختی لە پشتگیری و پەیوەندی و دۆستایەتی ووڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا کردەوە.

ئەم بۆنەیە کە ڕێکەوتی ٣ی ئۆکتۆبەرە، لە دوای ١٩٩٠‌وە ھەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە.


ئەم بابەتە 29508 جار خوێندراوەتەوە