سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی پاپای ڤاتیکان دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی پاپای ڤاتیکان دەکات
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی کردن لە پاپای ڤاتیکان بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوت، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە ڤاتیکان لە ڕێوڕەسمی فەرمی ماڵئاوایی کردن لە پاپا فرەنسیس بەشدار دەبێت.
ئێوارەی ھەینی ٢٠٢٥/٤/٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ بەشداری لە ڕێورەسمی ماڵئاوایی کردن لە پاپای ڤاتیکان، بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە لە ھەمان کاتدا نوێنەرایەتی عێراقیش دەکات، ئەمڕۆ شەممە لە ڤاتیکان لە ڕێوڕەسمی فەرمی ماڵئاوایی کردن لە پاپا فرەنسیس بەشدار دەبێت کە لە سەرانسەری جیھانەوە، بەشداری تێدا دەکرێت.
ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە