سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسووڵی گشتی ھەنگاریای کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسووڵی گشتی ھەنگاریای کرد
پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٠٢٥/٥/٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی و بەکۆتاھاتنی ئەرکەکەی، پێشوازی لە ئاتیلا تۆت، کونسووڵی گشتی ھەنگاریا لە ھەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاس کردنی تۆت بۆ کار و ھەوڵەکانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دا، ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەی دا بۆ خواست.
لای خۆیەوە کونسووڵی گشتی ھەنگاریا، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرخستنی ئەرکەکەیدا دووپات کردەوە، ھەروەھا خواستی ووڵاتەکەی بۆ بەرەوپێش بردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دا، نیشان دا.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە