سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی باكوو دەكات

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی باكوو دەكات

دڵشاد شهاب، ووتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ڕایگەیاند: دووشه‌ممه 2024/11/11  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکووی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند : سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاو وهه‌وا، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە