سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد

دڵشاد شەهاب، ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

رۆژی سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ووتی: "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی دەرکرد بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 2-12-2024 کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت."
ووتیشی، کۆمیسیۆن سەرۆکایەتی لە لیستی ناوی سەرکەوتووانی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە.


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە