سەرۆکی ھەرێمی کوردستان : له‌م ناخۆشییه‌دا هاوسۆزو هاوخه‌م تانین

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان : له‌م ناخۆشییه‌دا هاوسۆزو هاوخه‌م تانین

 بەھۆی ئەو تەقینەوە گەورەیەی کە شەممە بەندەری شەھید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس لە باشووری ئیران گرتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی.

سەرەخۆشی قووڵمان ئاراستەی سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و خانەوادە و کەس وکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەندەری شەھید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس دەکەین. لەم ناخۆشییەدا ھاوسۆز و ھاوخەمیانین.

لە خوای مەزن داواکارین گیانی قوربانییان شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت. ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران و سەلامەتی و ئارامی بۆ گەلی دۆستی ئێران دەخوازین.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٤/٢٦


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە