سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ماڵئاوایی لە باڵیۆزی ئەمریکا کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ماڵئاوایی لە باڵیۆزی ئەمریکا کرد

شەممە ٢٠٢٤/١١/٣٠ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کرد.

لە دیدارێکدا، نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی کار و ھەوڵەکانی خاتوو ڕۆمانۆوسکی کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستاندا، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست. لای خۆیەوە خاتوو ڕۆمانۆوسکی سوپاسی ھاوکاری و پشتگیری ھەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، کرد.

گفتوگۆی لایەنە سیاسییە براوەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.


ئەم بابەتە 114 جار خوێندراوەتەوە