سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی ٢٤٠ ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی ٢٤٠ ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی کرد
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی ٢٤٠ ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت، شارەکە لە مێژووی کولتووری و سیاسیی گەلی کوردستاندا، ناوێکی کاریگەر و دیارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤-١١-٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٤٠ ساڵ بەسەر بونیاتنانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "یادی ٢٤٠ ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیری، شاری ئەدەب و ھونەر، شاری ھەڵمەت و قوربانی، بە گەرمی لە تەواوی خەڵکی ئازیزی شار، پیرۆز دەکەم. ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".
سلێمانی، بە ووتەی نێچیرڤان بارزانی، "لە مێژووی کولتووری و سیاسی گەلی کوردستاندا، ناوێکی دیار و کاریگەرە و ھەمیشە جێی ڕێز و پێزانین و مایەی شانازی گەلی کوردستان بووە".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھیوای بەردەوامی گەشە و ئاوەدانی، پێشکەوتنی زیاتر و ئارامی و سەقامگیری بۆ سلێمانی و ھەموو شار و ناوچەکانی کوردستان دەخوازێت.
ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە