سەرۆک بارزانی جەخت لە دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و ئیمارات کردەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی جەخت لە دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و ئیمارات کردەوە

چوارشەممە 4ی كانوونی یەكەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەبدۆڵڵا مەتەڕ ئەلمەزروعی باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و سڵاوی تایبەتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها ستایشی گەلی كوردستان و حكوومەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كرد بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری و هەوڵ و تێكۆشان بۆ بووژانەوە و ئاوەدانی.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، سەرۆك بارزانی عەقڵانیەت و پەرۆشیی سەركردایەتی ئیماراتی بۆ ئاوەدانی و گەشەپێدانی ووڵات بە نموونەیی وەسف كرد و هەروەها جەختی لە دۆستایەتی و نزیكی لەنێوان گەلی كوردستان و گەل و سەركردایەتیی دەوڵەتی ئیمارات كردەوە و خوازیاری ئەوەش بوو پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوولا قووڵتر و فراوانتر ببێت.


ئەم بابەتە 113 جار خوێندراوەتەوە