سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حێزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حێزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەممووزی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ئاستە جیاجیاکانی ڕێکخستنی سنووری لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی ووتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سوپاسی خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کەوادیری پارتی کرد کە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بە خۆڕاگری خۆیان بوونەتە مایەی ئومێد بۆ گەلی کوردستان. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی پارتی ئەوەی دووپاتکردەوە کە پارتی بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان درووست بووە و ئامرازە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و هەر کات پارتی بەهێز بووبێت کوردستانیش بەهێز بووە.

لەبەشێکی تری ووتەکانیدا سەرۆک بارزانی تیشک خستە سەر سەردانی حەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا و هۆکارەکانی ئەو سەردانەی و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە باری ڕێکخستنە ناوخۆییەکانی پارتی سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونی و ڕێنوێنی پێویستی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.


ئەم بابەتە 21839 جار خوێندراوەتەوە