سەرۆک بارزانی لەگەڵ موسەننا سامەڕایی كۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لەگەڵ موسەننا سامەڕایی كۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موسەننا سامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئالنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەم بابەتە 110 جار خوێندراوەتەوە