سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە
ڕۆژی پێنجشەمە 17ی ئابی 2023، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان تاوتو کران.
هەر لەم دیدارەدا د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ئامادەکاری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و گرینگترین ئەو یاسایانەی خستەڕوو کە لەم وەرزەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەکرێن، لەوانەش یاسای نەوت وگاز، یاسای ئەنجوومەنی فیدڕاڵی، و یاسای دادگای فیدراڵی.
سەرۆک بارزانی لە ووتەیەك دا دووپاتی کردەوە: ئێمە خاوەنی پرسێكی ڕەواین، لە هەموو قۆناغەكانیش دا لە پڕۆسەی سیاسی دا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی، هاوكات پێویستە مافە دەستوورییەکانی قەوارەی یاسایی و دەستووری کوردستان و گەلەکەی پارێزراو بێت، چوونکە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێکی دوور و درێژە لەپێناوی ئازادی.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە