سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقی فیدڕاڵ لە ساڵانی ڕابردوو هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان شیکردەوە.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ڕاگەیاند و ئەویشی باس کرد کە بەریتانیا لە هەموو دۆخێکدا بە بایەخەوە سەیری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەت لەبارەی بابەتە ئابوورییەکان و هەڕەشەی تیرۆر و دیاردەی کۆچ.
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و هەڵبژاردنەکانی هەرێم و بابەتی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان چەند تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
ئەم بابەتە 24986 جار خوێندراوەتەوە