سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد
پاشنیوەڕۆی چوارشەممە، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبرۆس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و سەرۆک بارزانی هۆکار و پاڵنەرەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق و بوونی نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایگەیاند ووڵاتەکەی حەز بە سەقامگیری عێراق و باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ دەکات.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر گۆڕانکاری و پەرەسەندنە هەرێمایەتییەکان و ئەو هەڕەشانەی سەقامگیری ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
ئەم بابەتە 25000 جار خوێندراوەتەوە