سەرۆک بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە کونسووڵی فەڵەستین کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە کونسووڵی فەڵەستین کرد
رۆژی پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری کونسووڵی گشتی فەڵەستین لە هەولێر کرد.
لەدیدارەکەدا کونسووڵی گشتی فەڵەستین کە بە بۆنەی کوتاییهاتن بە ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاسی پاڵپشتی سەرۆک بارزانی کرد لەماوەی ئەرکی لە کوردستان، لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسووڵی گشتی فەڵەستینی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە