سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد
رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەکە لە خالید سولتان هاشم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، و حەمید کەسار ئەلزۆبعی.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و بایەخی هەبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.
ئەم بابەتە 112 جار خوێندراوەتەوە