سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد

ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەکەدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی عێراق خرایە بەر باس و سەرۆک بارزانی هۆکار و ئامانجەکانی سەردانی خۆی بۆ بەغدا خستەڕوو و ئاماژەشی بەوەدا کە لەناو پڕۆسەی سیاسی عێراقدا کەشێکی ئەرێنی هاتۆتە ئارا کە دەکرێ زەمینەیەکی باش بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند ووڵاتەکەی پاڵپشتی ئەوەیە کە گیروگرفتە سیاسیەکانی عێراق بە دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن چارەسەر بکرێت و هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخرێت. پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.


ئەم بابەتە 24665 جار خوێندراوەتەوە