سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کرد

یەکشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بەرهەم ساڵح کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.


ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە