سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتاریەتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتاریەتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کرد
ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە سکرتارییەتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە ڕێکخراوی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کرد و باسی ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆرشی ئەیلوول و شۆڕشەکانی تری کوردستان و سەرخستنی شۆڕشەکاندا کرد و دەستخۆشی لە ستافی نوێی سکرتارییەتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە سکرتارییەتی یەکیتی ئافرەتان سوپاسی سەرۆک بارزانی و ئەو متمانەیەیان کرد کە پێیان دراوە و، بەڵێنی کارو هەنگاوی باشتریان دا لە پێناو خزمەتکردنی کوردستاندا.
ڕۆلی گرینگی ئافرەتان لە پڕۆسە دیموکراسییەکان و هەروەها کۆمەڵگە و پاراستنی خێزان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە