سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تەیار (غەد)ـی سووریا کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تەیار (غەد)ـی سووریا کرد

یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی تەیاری (غەد)ـی سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و تیشک خرایە سەر ڕێگەچارەکان بۆ دابین کردنی سەقامگیری و  پێکەوەژیان و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی سووریا.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە