سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری کرد
یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراقی بۆ ئاشتی و ھاوکاری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ھەر لەو دیدارەدا ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ کرا و ھەروەھا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان لەپێناو دەستەبەرکردنی ھەماھەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و زامنکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان کرایەوە.
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە