سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامی عێراقی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامی عێراقی کرد
ڕۆژی دووشەممە 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حیزبی ئیسلامی عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد سامەرائی سەرۆکی شورای حزبی ئیسلامی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی عێراق و هەروەها پێویستی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی عێراقی بۆ باشترکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنەکان و جەخت لە پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت لە بەڕێوەبردنی ووڵات لە چوارچێوەی دەستوور کرایەوە.
مەترسیەکانی دەرکەوتنەوەی تیرۆر و کارکردنی هاوبەشی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە