سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک کرد

پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ھەولێر کردوو بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتی گرتنەبەری ھەڵوێستێکی ھاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.

لەم دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و ھەروەھا چوارچێوەی گشتی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتی گرتنەبەری ھەڵوێستێکی ھاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

ھەر لەم دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی ھیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکھەڵوێستی ھاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەھامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکھاتەکانی تری سووریادا ھاتوونە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە