سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی کرد.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان کاروبارەکانی لیژنەی دارایی و هەوڵەکانی نوێنەرانی ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە بابەتی بوودجە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر گرینگی دانانی یاسا فیدڕاڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەویش لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی.
ئەم بابەتە 49972 جار خوێندراوەتەوە