سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە د. محەممەد ئەلحەسسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە د. محەممەد ئەلحەسسان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری تازەی دا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی بەردەم سەقامگیری عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی یونامی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕ کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستیی بەڕێوەچوونی لە کەشێکی ئارام و شەفاف تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.


ئەم بابەتە 18489 جار خوێندراوەتەوە