سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا کرد

پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و  بووژانەوە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە