سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

رۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان بریم کونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەودیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی لایەنەکان کرا و سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەردەوامن لە کۆبوونەوە و دیالۆگی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان بۆ خێراکردنی ئەم پڕۆسەیە و پێکهێنانی حکوومەت لەسەر بنەمای دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

باروودۆخی سووریا و گۆڕانکاری و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و درووست بوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون. پەیوەست بەم پرسە سەرۆک بارزانی هیوای دەستەبەربوونی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی سوریا خواست و هەروەها بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن پرسە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا بارودۆخی کورد لە سووریا لەبەر چاو بگیرێت لەسەر بنەمای خواستی خۆیان بۆ مافەکانیان لە داهاتووی سووریا.


ئەم بابەتە 112 جار خوێندراوەتەوە