سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد
رۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئاندرو دیزلی کونسووڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکە دا کە ڕۆزی کەیڤ جێگری باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسووڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.
لای خۆیەوە کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە.
بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.
ئەم بابەتە 29565 جار خوێندراوەتەوە