سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ لایەنەکان ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ لایەنەکان ڕادەگەێنێت

سه‌رۆك مەسعوود بارزانی، له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سكاى نیوز - عه‌ره‌بى) ڕایگەیاند، عێراق بە ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانی پێ دەگات.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ (سکای نیوز - عەرەبی)، سه‌رۆك بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە بەردەوامبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو شەڕدا کێشەیە، داوای لە هەموو لایەکیش کرد ئاشتی بپارێزن.

سەرۆک بارزانی، هەروەها ئەوەی خستە ڕوو، کە له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه‌ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران یان تورکیا ئاڵۆز بێت. ئاماژەی بەوەش دا، پەیوەندییەکان لەگەڵ هەردوولا ئاسایین و ووتیشی: "بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات".

ئەوەشی ڕوون کردەوە، کە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، ووتیشی: "ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات (لە کاروباری عێراق) و ڕێنمایی یەکان جێبه‌جێ ده‌كات، لە کاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان دەستوەردان دەکات و گوێ به‌ ڕێنماییەکان نادات".

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ، سه‌رۆك بارزانی ڕایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییەکی جیددی درووست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ ئاماده‌کردنی سوپای عێراق، کێشەیە، چوونکە عێراق ڕووبەڕووی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە لە هێزی ئاسمانی".

سه‌رۆك بارزانى لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: "پەیوەندی نێوان کوردستانی عێراق و ناوەند لە بەغدا باشە، چه‌ند پرسێكیش هەن تا ئێستا لە ژێر گفتوگۆدان، بە تایبەت پشکی هەرێم لە نەوت".


ئەم بابەتە 104 جار خوێندراوەتەوە