سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل : ئێران چەکی ئەتۆمی هەیە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: ئێران چەکی ئەتۆمی هەیە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران چەکی ئەتۆمی هەیە کە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لە ناوەڕاستی چڕکردنەوەی هێرشەکانی دژی ئەو بەهۆی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر زیندانییەکان.
بە هێنانی ئەم بانگەشەیە، ویستی پاساو بۆ هێرش و دەستدرێژی ئەم دواییەی ئەم ووڵاتە بۆ سەر هەندێ ئامانج لە ئێران دا بهێنێتەوە و بانگەشەی ئەوە بکات کە بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەم هێرشەدا هێرش کراوەتە سەر.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوێندی خوارد کە زیاتر بکات و بە ڕەخنەگران و نەیارانی نەگەیشتن بە ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاندووە کە دڵنیایە بەم زووانە بەشێک لە زیندانییەکان دەگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ناتانیاهوو هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەگەڵ ترامپ هاوڕایە لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە