سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی تووندی حووسییەکان دەکات

پەیامی کورد   ...   سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی تووندی حووسییەکان دەکات

دوای ئەوەی مووشەکێکی حووسییەکان گەیشتە تەل ئەڤیڤ، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی کردە سەر میلیشیا حووسییەکانی یەمەن و بەڵێنی دا بە شێوەیەکی تووند ووڵامیان بداتەوە. ناتانیاهوو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ 
بەرپرسانی سەربازی لە شاری سەفەد لە باکووری ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هەروەک چۆن بە تووندی دژی لقەکانی تیرۆری 'تەوەری شەڕی' ئێران جووڵاینەوە، بەو شێوەیەش دژی حووسییەکان دەجووڵێینەوە".

ناتانیاهوو جەختی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل "بە هێز، بڕیار و زیرەکییەوە" کار دەکات. 
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە شەوی شەممە مووشەکێک لە یەمەنەوە گەیشتە تەل ئەڤیڤ و بووە هۆی برینداربوونی ١٦ کەس بە هۆی پارچەکانی شووشەی شکاوەوە.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە