سەرەتای درێژترین گەشتی سەرکردەی کاتۆلیکی جیهان
پەیامی کورد ... سەرەتای درێژترین گەشتی سەرکردەی کاتۆلیکی جیهان
پاپا فرانسیس، سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان بڕیاریدا سەردانی چوار ووڵاتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ناوچەی زەریای هێمن بکات، ئەمەش درێژترین گەشتی خۆی لە ماوەی سەرکردایەتیکردنی ڤاتیکان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئاناتۆلی، پاپا بڕیارە لە گەشتە 12 ڕۆژەکەیدا سەردانی چوار ووڵاتی ئەندەنووسیا، پاپوای نیووگینیا، تیمۆری ڕۆژهەڵات و سەنگافورە بکات.
لەمبارەیەوە پاپا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەست دەکەم بە گەشتێکی نێردراوی بۆ چەند وڵاتێکی ئاسیا و زەریای هێمن. تکایە دوعا بکەن ئەم سەفەرە بەرهەمی هەبێت.
بۆ دەستپێکردن، ڕۆمای بەجێ هێشت و بەرەو جاکارتا دوای گەشتێکی ١٣ کاتژمێری. ئەمە درێژترین گەشت دەبێت کە پاپا لە دوای هەڵبژاردنی لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەنجامی بدات و بڕیارە نزیکەی ٣٣ هەزار کیلۆمەتر لە ڤاتیکانەوە دوور بێت؛ جگە لەوەش بڕیارە لە زیاتر لە ٤٠ بۆنەدا ئامادە بێت.
لە سەروبەندی هاتنی پاپا بۆ ئەندەنووسیا، ڕۆژنامەی جاکارتا گڵۆب قسەیەکی سەرۆکی ووڵاتەکەی جۆکۆ ویدۆدۆی بڵاوکردەوە و ووتی: بەناوی گەلی ئەندەنووسیا، بە گەرمی پێشوازی لەم سەردانە دەکەم و سوپاسی پاپا فرانسیس دەکەم بۆ سەردانە پیرۆزەکەی بۆ… ووڵاتەکەمان.
ئەندەنووسیا بە بۆنەی سەردانەکەی پاپا بۆ ئەم ووڵاتە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی چڕتر کردووەتەوە و سەرۆک کۆماریش هیوای خۆی دەربڕی کە لەم سەردانەدا، پرسەکانی پەیوەست بە دامەزراندنی ئاشتی لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی غەززە، هەروەها شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین ، گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ویدۆدۆ ئەم گەشتەی بە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی وەسف کردووە. هەروەها بڕیارە پاپا سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی و کاتدراڵی جاکارتا و مزگەوتی سەربەخۆیی ئەندەنووسیا بکات.
هەروەها ڤاتیکان نیووز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەندەنووسیا بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک مۆدێلێکی زۆر گرینگی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئایینە جیاوازەکان دادەندرێت، پێدەچێت پاپا لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر بەرەوپێش بردنی برایەتی مرۆیی و گفتوگۆی نێوان ئایینەکان بکاتەوە.
ئەمە سێیەم جارە سەرکردەیەکی کاتۆلیکی سەردانی ئەندەنووسیا دەکات دوای پاپا پاوڵی شەشەم لە ساڵی ١٩٧٠ و پاپا یۆحەننا پاوڵی دووەم لە ساڵی ١٩٨٩. هەروەها ئەم گەشتە ٤٥هەمین گەشتی دەرەوەی پاپا فرانسیسە.
ئەم بابەتە 79791 جار خوێندراوەتەوە