سەرەتای هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بە پشتیوانی ئاسمانی و تۆپخانە
پەیامی کورد ... سەرەتای هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بە پشتیوانی ئاسمانی و تۆپخانە
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەستپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی زەمینی چڕ بە پشتیوانی شەڕڤانان و یەکەکانی تۆپخانە لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی زەمینی تایبەتیان لە دژی ئامانجەکانی حێزبۆڵڵا لە نزیک سنوور دەستپێکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئۆپراسیۆنە زەمینییە کە هاوکات لەگەڵ پشتیوانی ئاسمانی و تۆپخانە، لەسەر ژێرخانی حیزبۆڵڵا لە لوبنان چڕ دەبێتەوە و لە چوارچێوەی گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕدا بەڕێوە دەچێت لە گەڕانەوەی دانیشتوانی باکوور بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: سوپا لەم ئۆپراسیۆنەدا بە پشت بەستن بە خشتەیەکی ڕێکوپێک بەسەرپەرشتی ئەرکانی گشتی و فەرماندەیی باکوور چالاکی دەکات و ئەم ئۆپراسیۆنە زەمینییەش چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە فەرمانی دەسەڵاتی سیاسی لە ژمارەیەک گوند دەستی پێکردووە لە نزیک سنوور.
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوەکانی ئۆپراسیۆنی زەمینی بە پشت بەستن بە بڕیاری ئاستی سیاسی پەسەند کراوە و هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی ئێستای کەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکە بەردەوام دەبێت و مەبەستیشی لە باشووری لوبنان پێشگرتنە لە هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە دژی... نیشتەجێبوون لە سنوورەکانی باکوور.
لە هەمان کاتدا ڕادیۆی فەرمی ئیسرائیل ڕایگەیاند: یەکە تایبەتەکانی کۆماندۆی سوپای ئیسرائیل بەرەو لوبنان دزەیان کردووە و سوپا بەردەوام دەبێت لە خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕ لەوان پاراستنی هاووڵاتیان و گەڕاندنەوەی دانیشتووانی ئەو ووڵاتە لە باکوورەوە بۆ ماڵەکانیان.
ڕۆژنامەی ئیسرائیل هوم نووسیویەتی: هێزی پیادەی ئیسرائیل بە یاوەری فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی و هێزی تۆپخانە چوونەتە ناو لوبنان و ئەمەش یەکەم جارە لە دوای ساڵی 2006ەوە سوپای لوبنان ئۆپراسیۆن لە ناو خاکی لوبنان ئەنجام دەدات.
ئەم بابەتە 40187 جار خوێندراوەتەوە