سەعوودیە بڕی 700 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کرد بۆ یاری دووبارەی نێوان جەیک پاوڵ و مایک تایسۆن

پەیامی کورد   ...   سەعوودیە بڕی 700 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کرد بۆ یاری دووبارەی نێوان جەیک پاوڵ و مایک تایسۆن

ئەگەر مایک تایسۆن لە 3 خولەکدا جەیک پۆڵ بکاتە دەرەوە، ئەوا 700 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.
جەیک پاولی تەمەن 27 ساڵ کە دوایین دۆڕانی لە ساڵی 2023 بەرامبەر تۆمی فیوری بوو، ئێستا سواری چوار بردنەوەی لەسەر یەکە، لەنێویاندا بردنەوەی لە ئەفسانەی MMA مایک پێری، کاتێک خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مایک تایسۆن. لە دوایین دەرکەوتنی لە ڕینگەکەدا لە ساڵی ٢٠٢٠، تایسۆن لە شەڕێکی پێشانگەدا تەحەدای ڕۆی جۆنز جونیۆریشی کرد.
جەیک پاول ڕایگەیاندووە، بڕی 40 ملیۆن دۆلاری سەرسووڕهێنەر وەردەگرێت بۆ ئەو شەڕە، کە لە نێتفلێکس پەخش دەکرێت. هەروەها مایک تایسۆن ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی مووچەی 20 ملیۆن دۆلار.

گرەوکردنی مشتومڕاوی


لە هەنگاوێکی بوێرانەدا، پاول ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا 5 ملیۆن دۆلاری دیکە پێشکەش بە تایسۆن دەکات ئەگەر زیاتر لە چوار خول ڕزگاری بێت. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەگەر تایسۆن پێش قۆناغی پێنجەم دۆڕا، ئەوا دەبێت تاتۆیەک قبووڵ بکات کە لەسەری نووسراوە "جەیک پاولم خۆشدەوێت". لە ووڵامی ئەم ئۆفەرەدا تایسۆن ووتی: پێویستە زیاتر پێشکەش بکات، ڕەنگە نزیکەی ٢٠ ملیۆن بێت.


ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە