سەعوودیە بەکارهێنانی تەکسی ئاسمانی لە حەج دا دەست پێکرد

پەیامی کورد    ...   سەعوودیە بەکارهێنانی تەکسی ئاسمانی لە حەج دا دەست پێکرد

وەزیری گواستنەوەی سەعودیە بەکارهێنانی ئەزموونی تەکسی ئاسمانی خودرانی لە حەجی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.

ساڵح ئەلجاسر کلیلی بەکارهێنانی ئەزموونی تەکسی ئاسمانی خودرانی لە مزگەوتە پیرۆزەکاندا کرد.

بەگوێرەی ئەم ڕۆژنامەیە، "ئەم تاقیکردنەوەیە کە بۆ یەکەمجارە جێبەجێ دەکرێت، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی سعودیە دەستیپێکردووە و یەکەم فڕینی ڕاستەقینەی تەکسی ئاسمانی ئەنجامدراوە".

عەکاز لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ئەم باڵندەیە یەکەم تەکسی ئاسمانییە لە جیهاندا کە مووڵەتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی سەعوودیە وەربگرێت.

ئەم تەکسییە ئاسمانییە بۆ گواستنەوەی حاجیانی بەیتوڵڵا الحرام لە نێوان شوێنە پیرۆزەکاندا بەکاردێت و یارمەتیدەرە لە جووڵەی ئاسان لە حاڵەتی لەناکاو و گواستنەوەی کەرەستەی پزیشکی و دابینکردنی خزمەتگوزاری لۆژیستی لە ڕێگەی گواستنەوەی کاڵاکانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی عەکاز، ئەزموونی تەکسی ئاسمانی یەکێکە لەو 32 تەکنۆلۆژیایە نوێیەی کە لە حەجی ئەمساڵدا بەکاردەهێندرێت.


ئەم بابەتە 33910 جار خوێندراوەتەوە