سەعوودیە درێژترین مەلەوانگەی هەڵواسراو لە جیهاندا لە پرۆژەی نێئۆم درووست دەکات
پەیامی کورد ... سەعوودیە درێژترین مەلەوانگەی هەڵواسراو لە جیهاندا لە پرۆژەی نێئۆم درووست دەکات
عەرەبستان بەنیازە درێژترین مەلەوانگەی هەڵواسراو لە جیهاندا لە ناوچەی ترێام لە نێئۆم درووست بکات. درێژی ئەم حەوزە نزیکەی ٤٥٠ مەتر دەبێت و بە بەرزی ٣٦ مەتر لە دەریاوە هەڵواسراوە. ئەگەر ئەم پڕۆژەیە تەواو بێت، دەتوانێت ژمارەی پێوانەیی مەلەوانگە قەرەباڵغەکەی دوبەی بشکێنێت کە درێژییەکەی ١٢٠ مەترە.
عەرەبستان لەم دوایی یانەدا ناوچەی تریامی زیاد کرد کە دەکەوێتە کۆتایی باشووری کەندئاوی عەقەبە بۆ پڕۆژەی نێئۆم. بەرپرسانی ئەم پڕۆژەیە پلانیان هەیە تریام بکەنە هاوینەهەواری لووکس بۆ "سەرگەرمی". هەروەها لە تریامیش یارییەکانی کات بەسەربردن وەکوو کەشتیوانی و غەواس و وەرزشە ئاوییەکانی تریش دەبێت.
ئەم بابەتە 51424 جار خوێندراوەتەوە