سەعوودیە دوای ئەنجامدانی مۆندیالی پێشبڕکێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ناوی چووە کتێبی گینس ەوە.

پەیامی کورد   ...   سەعوودیە دوای ئەنجامدانی مۆندیالی پێشبڕکێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ناوی چووە کتێبی گینس ەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەکان ، پێشبڕکێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ڕیاز وەک ئەو پێشبڕکێیەی کە زۆرترین ژمارەی بەشداربووی تێدابێت، لە کاتی کۆتایی هاتنی پێشبڕکێکەدا، وەک ئەو پێشبڕکێیەی کە زۆرترین ژمارەی بەشداربووی تێدابوو، ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

لەم خولەی پێشبڕکێکەدا زیاتر لە ٥٠ ووڵات بەشداریان کرد.

دوێنێ پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ڕیاز بە بەشداری زیاتر لە ١٤٠ فڕۆکەوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کۆتایی هات.

شایانی باسە کە پێشبڕکێکانی جامی جیهانی بێفڕۆکەوان لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی پێکرد و میوانداریکردنی ئەم خولەی پێشبڕکێکە لەلایەن سەعوودیەوە لە جۆری خۆیدا ناوازەیە.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە