سەفین دزەیی : ئاڵمانەکان لە کوردستان گرینگی زۆریان هەیە
پەیامی کورد ... سەفین دزەیی : ئاڵمانەکان لە کوردستان گرینگی زۆریان هەیە
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ حکوومەتی ئاڵمانیا لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئاسایش و پرسە سیاسییەکان کاری زۆرمان کردووە.
سێشەممە، سەفین دزەیی لە یادی ڕۆژی نیشتمانی ئاڵمانیا ئاماژەی بەوەدا، بوونی قوتابخانە و دامەزراوە ئاڵمانییەکان لە کوردستان گرینگی زۆریان هەیە.
دزەیی ووتیشی، دابینکردنی چەک و پشتیوانییەکان بۆ پێشمەرگە لەلایەن ئاڵمانیا و هاوپەیمانان کاریگەری تەواوی لەسەر شەڕی دژی داعش هەبووە.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ووتی: "قوتابخانەی ئاڵمانی و دامەزراوەی گۆتە زۆر گرینگ و پڕ مانان بۆ ئێمە، حکوومەتی ئاڵمانیا بڕیارێکی مێژووییدا کاتێک بۆ یەکەم جار دوای جەنگی دووەمی جیهانی سەربازەکانیان ناردە دەرەوەی سنوورەکانی ئەڵمانیا.
سەفین دزەیی هەروەها ووتی: ئەم ئامادەبوونە و ئەو چەکانەی بۆ پێشمەرگەکانمان دابینکراوە، سەرلەبەری یارییەکەیان گۆڕی، ئاڵمانیا هاوشان لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە زۆرینەیان لێرە ئامادەن، سوپاسی ئەو پشتیوانییە دەکەین و بەرەدوام پێشبینی ڕاوێژ و پشتیوانی ئێوە دەکەین، سوپاسگوزاری پێشنیازی درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانین تا مانگی یەکی 2026. لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئاسایش و پرسە سیاسییەکان کاری زۆرمان کردووە."
ئەم بابەتە 29299 جار خوێندراوەتەوە